بارسێلۆنا له‌به‌رامبه‌ر بریارێكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌وه‌ستێته‌وه‌


لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنای دیاریكرد كه‌ له‌ یاری دواخروی نێوان بارسێلۆناو گرانادا له‌ هه‌فته‌ی سیی و سێیه‌می خولی ئیسپانیا به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
 به‌ بڕیاری لیژنه‌كه‌ كۆمان له‌ دوو یاری داهاتووی بارسا له‌ خولی ئیسپانیا ناتوانێت له‌ نزیكه‌وه‌ یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات، به‌مه‌ش كۆمان له‌ هه‌ردوو یاری داهاتووی بلاوگڕانا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤالێنسیاو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ناتوانێت له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی یاریزانان و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری یاریزانانی تیپه‌كه‌ی بكات.
 له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه‌ تانه‌ له‌م بڕیاره‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌دات و داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌م سزایه‌ ده‌كات.