هیندستان.. به‌هۆی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌وه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س ده‌مرن 

 
به‌رپرسانی هیندستان ڕایانگه‌یاند: ڕۆژانه‌ له‌ هیندستان به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ ده‌بن و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. 

هیندستان لە دوای ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە لە ڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 18 ملیۆن تووشبوون و هه‌روه‌ها 200 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  

نه‌خۆشخانه‌كانی هیندستان پڕبوون له‌ تووشبوانی كۆرۆنا و تادێت ژماره‌كه‌ ڕووی له‌ هه‌ڵكشانه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ ئۆكسجین بۆ ئه‌و وڵاته‌ بنێرێت چونكه‌ ئۆكسجین زۆر كه‌مبووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا. 

هەڵکشان لە ژمارەی تووشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا گوشاری خستووەتە سەر حکومەتی هیندستان لە دابینکردنی شوێنی تایبەت بە نەخۆشان و بەهۆیەوە قەیرانی نەمانی ئۆکسجین و هەروەها شوێنی خەواندنی تووشبووان سەریهەڵداوە. 

وه‌زاره‌تی به‌رگری هیندستان باری نا ئاسایی  ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ستیكردووه‌ به‌ دابینكردنی بوتڵی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی نیوده‌لهی و ناوچه‌كانی تری ئه‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژئاوا.