ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون .

تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م‌ ڕێكارانه‌ی خواره‌وه‌ بریار له‌ یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه‌ یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:- ١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان. ٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیراو لەلایەن فەرمانگەکەی. ٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان.