ته‌ندروستی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گه‌ێنێ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژینگه‌ی عێراق تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق رابگه‌ێنێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاوتوێیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌ رۆژانی جه‌ژنه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو رابگه‌ێنن.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه‌ شه‌ش هه‌زارو 858 تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 44 كه‌سی دیكه‌ش به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.