ئه‌و 8 خۆراكه‌ی هه‌رگیز قه‌ڵه‌وت ناكه‌ن

چه‌ند خۆراكێك هه‌ن كه‌ ده‌توانیت به‌بێ سنورو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كی قه‌ڵه‌وبونت هه‌بێت بیانخۆیت.

 ئه‌م هه‌شت خۆراكه‌ی خواره‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه‌هۆی قه‌ڵه‌وبون و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كالۆری و بڕێكی زۆر ریشاڵیان تێدایه‌، چه‌ندین س,ودی ته‌ندروستی تریشیان هه‌یه‌:

 1- كه‌ره‌وز

كوپێك كه‌ره‌وزی جنراو ته‌نها 16 كالۆری تێدایه‌ كه‌ بڕێكی زۆر كه‌مه‌و ئه‌و بڕه‌ كالۆرییه‌ی كه‌ پێویستته‌ بۆ هه‌رسكردنی، زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ ئه‌م خۆراكه‌ له‌خۆی ده‌گرێت، بۆیه‌ وه‌ك خۆراكێكی سفركالۆری ناوده‌برێت.

 2- بیبه‌ری سور

بیبه‌رێكی سوری مامناوه‌ند ته‌نها 30 كالۆری له‌خۆده‌گرێت.

 3- كاڵی

كاڵی سه‌وزه‌یه‌كه‌ وه‌ك كه‌له‌رم وایه‌. كوپێك جنراوی ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ ته‌نها 33 كالۆری تێدایه‌و یه‌كێكه‌ له‌ته‌ندروستترین خۆراكه‌كان.

 4-قه‌ڕنابیتی سه‌وز

ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ قه‌رنابیتی ره‌شیشی پێ ده‌وترێت. كوپێك له‌م قه‌رنابیته‌ به‌جنراوی، ته‌نها 31 كالۆری له‌خۆده‌گرێت و به‌ یه‌كێك له‌خوارده‌مه‌نییه‌ سفركالۆرییه‌كان داده‌نرێت و سه‌رباری به‌رگرتن له‌قه‌ڵه‌وبون دژی شێرپه‌نجه‌شه‌.

 5- كه‌له‌رمی سور

كوپێك له‌م كه‌له‌رمه‌ به‌جنراوی، ته‌نها 22 كالۆری له‌خۆده‌گرێت. ئه‌م سه‌وزیه‌ سه‌رباری به‌رگرتن له‌قه‌ڵه‌وبون خۆراكێكی دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌و سودی بۆ دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن هه‌یه‌.

 6- قه‌ڕنابیت

كۆپێك قه‌رنابیتی جنراو ته‌نها 27 كالۆری له‌خۆده‌گرێت.

 7- ته‌ماته‌ی گه‌رمه‌

ئه‌م جۆره‌ ته‌ماته‌یه‌ خڕو زۆر بچوكه‌و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵماتێك ده‌بێت. له‌م هه‌شت خۆراكه‌دا ته‌نها ئه‌مه‌یان میوه‌یه‌، كوپێك له‌م جۆره‌ ته‌ماته‌یه‌ ته‌نها 27 كالۆری له‌خۆده‌گرێت.

 8- سپێناخ

كوپێك له‌سپێناخ ته‌نها حه‌وت كالۆری له‌خۆده‌گرێت. سه‌رباری كه‌میی بڕه‌ كالۆرییه‌كه‌ی، سپێناخ زۆری سودی ته‌ندروستیی تریشی هه‌یه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- دكتۆری ئۆنلاین