ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئیسپانی "خوان خویا بورخا " كۆچی دوایكرد

ئه‌كته‌ری ناوداری ئیسپانی خوان خویا بورخا،كه‌نازناوی "ئیل ریسیتاس " له‌ وڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشرابوو له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵی كۆچی دوایكرد .

خوان زیاتر به‌ پێكه‌نینه‌كه‌ی له‌ نێو هاوداردنی ناسرابوو ،كاتێ به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی تیڤی كرد ، ده‌سپێكی قسه‌كردنه‌كه‌ی به‌پێكه‌نین ده‌ستی پێكرد، به‌جۆرێك به‌هۆی ئه‌م پیكه‌نینه‌وه‌ زیاتر ناسراو ناوبانگی له‌ جیهان دا ده‌ركرد. ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌كێك نه‌خۆشخانه‌ كانی شاری ئیشبیلیای ئیسپانیا ،خه‌وتبوو ئه‌مرۆ29-4-2021 كۆچی دوایكرد.

ئا- كامران ژێده‌ر- بی بی سی