پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك چاودێری بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی ده‌كرد

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونێكی ورد، گومانلێكراوێكیان به‌ ناوی (گ.ش.ح) ده‌ستگیر كرد، كه‌ چه‌ند جارێك چاودێریی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی ده‌كرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: له‌ناو ئۆتۆمبێلی گومانلێكراوه‌كه‌دا، ده‌مانچه‌یه‌ك و كه‌له‌پچه‌یه‌ك و چه‌قۆیه‌ك و پلایس و كۆمه‌ڵێك كلیل و قوتوویه‌ك سیكۆتین و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و تۆمه‌تباره‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ و كه‌لوپه‌له‌كانیش، به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، ڕاده‌ستی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كران.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ كاتی ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ پێی مادده‌ (446) له‌ یاسای سزادان راگیراوه‌.