ئەمریکا سیستمی نوێی بەرپەرچدانه‌وه‌ی موشەکی له‌ دژی ئێران دابین ده‌كات

ئەمریکا سیستمی نوێی بەرپەرچدانه‌وه‌ی موشەکی دابین بکات، له‌و مووشەکانەی‌ كه‌ لە ئێران یان کۆریای باکوورەوە ده‌ته‌قێندرێن .  

بەپێی راپۆرتی تیمی خەمڵاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن ، ئەمریکا له‌ پلانیدایە بودجه‌یه‌كی هه‌ژده‌ ملیار دۆلاری بۆ پەرەپێدان ، بەرهەمهێنان ، هه‌روه‌ها پاڵپشتیکردنی سیستمی نوێی بەرپەرچدانه‌وه‌ی موشەکی دابین بکات.

ئامانجی پنتاگۆن‌ له‌م هه‌وڵه‌، رێگریكردنه‌ له‌و مووشەکانەی‌ كه‌ لە ئێران یان کۆریای باکوورەوە ده‌ته‌قێندرێن .

بەپێی ئەو خەمڵاندنە، کۆمپانیا سەربازییەکانی لاکهید مارتین و نۆرترۆپ گرومان، نزیکەی سێزده‌ ملیار دۆلار وەردەگرن بۆ قۆناغی گەشەپێدانی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی لەکۆتایدا سی و یه‌ك سیستمی رادار ، هه‌وه‌رها ده‌ سیستمی فڕۆکەوانی دروست بکەن.

لە لایەکەی دیکە هەر قۆناغێکی ئه‌و بەرهەمهێنان و پشتگیریانه‌ نزیکەی دوو ملیار و سێسه‌د ملیۆن دۆلاری تێچووی ده‌بێت.

بەپێی وتەی مارک ڕایت، وتەبێژی ئاژانسی بەرگری موشەکی ئەمریکا، سیستمەکان پێش ساڵی دووهه‌زار و بیست و هه‌شت به‌كار ده‌هێندرێن.

وا بڕیارە ئەو سیستمانە لەسەر ئه‌و مووشەکانه‌ی كه‌ له‌ ویلایه‌تی ئالاسکا ‌جێگیر كراون سورا بگرێن کە نرخی هەر یەکێکیان به‌ به‌های چوارسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت ملیۆن دۆلارە ده‌خه‌ملێندرێت.