بانكێكی ئه‌مریكی : نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 80 دۆلار

بانكی گۆڵدمان ساكسی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی كردووه‌ كه‌نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا بگاته‌( 80) دۆلار.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی بانكی گۆڵدمان ساكسی ئه‌مه‌ریكی تا مانگی (6) ی ئه‌مساڵ كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ ، هاوكاتیش نزمی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌ ئه‌مه‌ریكا و لاوازی دۆلار پاڵپشتێكی به‌هێزی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت ده‌بن.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی بانكه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌،نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌گاته‌ ئاستی 80 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس-یش بۆ ئاستی( 77 ) دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌مانگه‌كانی داهاتوودا  بازاڕی نه‌وت  به‌خێرایی هاوسه‌نگی خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه‌.