ئه‌مه‌ریكا سێ فرۆكه‌ دیكه‌ی جۆری F35ی ڕاده‌ستی ئیسرائیل كرد

ئه‌مه‌ریكا سێ فرۆكه‌ دیكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنجی راده‌ستی سوپای ئیسرائیل كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوكدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا سێ فرۆكه‌ دیكه‌ی جۆری ئێف سی و پێنجی راده‌ستی ئیسرائیل كرد به‌مه‌ش له‌ئێستادا سوپای ئیسرائیل بووه‌ته‌ خاوه‌ن بیست و حه‌وت فرۆكه‌ی ئێف سی و پێنج.  

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ كه‌ پێشتر له‌ نێوان ئۆرشه‌لیم و واشنتۆن واژۆ كراوه‌، بڕیاره‌ تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زار وبیست و چوار، ئه‌مه‌ریكا‌  بیست و سێ فرۆكه‌ی دیكه‌ی جۆری ئێف سی وپێنج راده‌ستی سوپای ئیسرائیل بكات.

به‌مه‌ش سوپای ئیسرائیل به‌ گشتی ده‌بێته‌ خاوه‌ن په‌نجا فرۆكه‌ی جۆری  ئێف سی و پێنج، هه‌روه‌ها ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی پیشانداوه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌و فرۆكانه‌ی كه‌ به‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی شاراوه‌ ناسراون له‌ ئه‌مه‌ریكا بكرێت، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.