مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ عەبدولواحید خەلەکانی ده‌كات


 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ھەڤاڵی بەڕێز عەبدولواحید خەلەکانی ده‌كات.

ھەڤاڵی بەڕێز عەبدولواحید خەلەکانی   

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(عەزیزە تۆفیق قادری)ی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان