مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مینە خان ئاغا دەربەندی ده‌كات


 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی خوالێخۆشبوو مینە خان ئاغا دەربەندی ده‌كات.

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مینە خان ئاغا دەربەندی 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری باڵەکایەتی و پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (مینە خان ئاغا دەربەندی)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان