یوڤێنتوس پاڵەوانی 9 وەرزی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پارما تۆماركرد

 
لەهەفتەی سی و دووەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤێنتوس پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردووی خولەكە بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی پارمای میوانی بردەوە، لە خولەكی بیستوپێنجدا، ناوەڕاستكاری ئۆرگوایی، گاستۆن بروگمان گۆڵێكی بۆ پارما به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد.
 پاشان ئەلێكس ساندرۆی بەڕازیلی گۆڵی بەرامبەری یوڤێی لە خولەكی چل وسێ‌ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، ئەلێكس ساندرۆ گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
 دواتر ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی سێیەمی خانمە پیرەكەی لە خولەكی شەستوهەشت به‌ لێدانی سه‌ر بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی یوڤێنتوس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ شەستوپێنج خاڵ بەرزبووەوەو پارماش بە بیست خاڵ لە پلەی نۆزدەم و پێش كۆتایی ڕیزبەند مایەوە .