سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان رێز له‌ قایمقامی شه‌قڵاوه‌ ده‌نێت

سکرتێری گشتی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ڕێزلێنان پێشکەش بە قایمقامی شەقڵاوە دەکات

ئەمڕۆ ٢١/٤/٢٠٢٢ لە لایەن (چەتۆ نەورۆز) سکرتێری گشتی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە ئامادەبوونی هونەرمەندی (بورهان خۆشناو) دیاری ڕێزلێنان بەخشرا بە ( ئیبراهیم شیخ اللە ) قایمقامی شەقڵاوە لە پای گرنگیدان و هاندانی بەردەوامیان بە بواری هونەر و پشتگیری هونەرمەندان بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەلایەتی.

شایانی باسه‌،هەر لەو سەردانە باس لە چەند پرۆژە و کارێکی گرنگی هاوبەش کرا بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی ستراتیجی هونەری شاری شەقڵاوە.