مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد، خۆیان له‌ په‌تای كۆرۆنا بپارێزن و پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌ربگرن.

‎مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.

‎هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن".

‎له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی هاووڵاتیانی بۆ لای به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا راكێشاوه‌ و نووسیویه‌تی: خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ ڤاكسین و به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی داناوه‌.