لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی موچەی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق روونكردنه‌وه‌ دەدات

لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونكردوه‌یه‌كی له‌باره‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق بڵاوكردەوه‌، رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی دارایی ئەو هەواڵانە ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕی مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی كۆمار و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بڵاوكردەوەو، لیژنەی دارایی ره‌تیكرده‌وه‌ مانگانەی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ موچەی مانگانەیان 80000000 (هه‌شتا ملیۆن) دینار بێت.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كییان نییه‌ و دوورن لە راستیەوە لێره‌وه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ کۆی گشتی موچەی سێ سەرۆکایەتیه‌كه‌ له‌ مانگێكدا بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان (20000000) (بیست ملیۆن) دیناره‌.

لێره‌وه‌ داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین زیاتر ورد بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ و دڵنیابن له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له‌ پێدانی هه‌واڵ و زانیاری به‌ به‌ڵگه‌ و دیۆكۆمێنت بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ چه‌ند راگه‌یه‌ندنێكی عێراق وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ موچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق (هه‌شتا ملیۆن) دیناره‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ش شه‌قامی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌.