نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 66 دۆلار و 20سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 66 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 68 دۆلار و 08 سه‌نت و به‌ 66 دۆلار و 57 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:35دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،56 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 66 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 62 دۆلار و 27 سه‌نت فرۆشرا.