یوفا جارێكی دیكه‌ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپای ڕه‌تكرده‌وه


له‌ شاری مۆنترۆی سویسرا، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، یوفا جارێكی دیكه‌ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپای ڕه‌تكرده‌وه.
 هاوكات یه‌كێتیه‌كه‌ بڕیاریدا گۆڕانكاری له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكات، گۆڕانكاریه‌كانیش بریتیه‌ له‌ زیادكردنی ژماره‌ی یانه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه‌ له‌ سیی و دوو یانه‌وه‌ بۆ سی و شه‌ش یانه.
 هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆڕانكاری دیكه‌ له‌ شێوازی ئه‌نجامدانی یاریه‌كانی قۆناغی شیاندنی چامپیۆنس لیگ ده‌كرێت و ژماره‌ی یاریه‌كان زیاد ده‌كرێت،‌ هه‌ر به‌ بڕیاری یوفا ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زاروبیستوچواره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.