پشكی هه‌رێمی كوردستان بە نزیكه‌ی 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینار‌ دیاریکرا

دوای سێ هەفتە لە پێداچوونەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بە یاسای بودجەدا، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 به‌ 11 ترلیۆن و 482 ملیار و 394 ملیۆن دینار دیاریكرا. 

سەرچاوەیەک لە بەغدا بە پەیامنێری کوردستان تی ڤی راگه‌یاندووه‌: پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق، 11 ترلیۆن و 500 ملیۆن دیناره‌ كه‌  هەشت تریلیۆن و 161 ملیار دینار بۆ خەرجی دانراوه‌، له‌گه‌ڵ سێ تریلیۆن و 271 ملیار و 384 ملیۆن دینار بۆ وه‌به‌رهێنان و 50 ملیۆن دیناری دیكه‌ش وه‌كو زیاده‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌و بڕه‌.

هاوكات 923 ملیار و 434 ملیۆن و 626 هه‌زار دینار وه‌كو نه‌فه‌قاتی حاكیمه‌ دانراوه‌.