حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵ جێبەجێ دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وەزارەتی دارایی  و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣  لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.