ئێران ده‌رگای په‌رله‌مانی داخست

بەهۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای كۆرۆنا، ژمارەی تووشبووانی به‌م ڤایرۆسه‌ ده‌رگای په‌رله‌مانی ئێران داده‌خرێت.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 19-4-2021، وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای كۆڕۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 24 هەزار و 346 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 398 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە تۆماركراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی ئێراندا هاتووه‌ به‌هۆی ئه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌ خێرایه‌ی كۆرۆنا له‌ ئێران، بڕیاریان داوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان دابخه‌ن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 261 هەزار و 435 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوونه‌.