ناپۆلی و ئینته‌رمیلان یه‌كسانبوون


له‌ركابه‌ریيه‌كانی خولی ئیتالیا، له‌گه‌ری سی و یه‌كی كالچۆ یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی ئینته‌ری پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد، یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ هه‌ردووتیپ به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، له‌خوله‌كی سی و شه‌ش سه‌میر هاندۆڤیچ به‌هه‌ڵه‌ گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركردو ناپۆلی له‌یاریه‌كه‌ پێشخست.
 گێمی یه‌كه‌م ناپۆلی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ئینته‌ر هه‌ر زوو توانیان له‌خوله‌كی په‌نجاو پێنج به‌واژووی كریتسان ئه‌ریكسن گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ تۆمار بكه‌ن، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
 به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاڵه‌كانی ئینته‌ری پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه‌ حه‌فتاو پێنج خال و به‌جیاوازی نۆ خاڵ له‌پێش میلانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ناپۆلی به‌شه‌ست خاڵ له‌پله‌ی پێنجه‌م دێت.