ریال مه‌درید و خیتافی یه‌كسانبوون


له‌گه‌ری سی و سێی خولی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی خیتافی و رالڵ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای خیتافی رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، به‌درێژایی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت یاریزانانی خیتافی ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
 به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا بووه‌ شه‌ست و حه‌وت خاڵ و به‌جیاوازی سێ خاڵ له‌دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگه‌، به‌لام بارسێلۆنای ركابه‌ری شه‌ست و پێنج خالی هه‌یه‌ و یه‌ك یاری كه‌متری ئه‌نجام داوه‌.