فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی تووشبوونی به‌كۆرۆناوه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی تووشبوونی به‌كۆرۆناوه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌چه‌كی ده‌مانچه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

فه‌رمانبه‌رێكی كۆمپانیای ئور-ی گشتی كه‌ له‌دایك ساڵی( 1972) ه‌، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌چه‌كی ده‌مانچه‌ له‌ شاری ناسرییه‌ ناوه‌ندی پارێزگای زیقار كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاویه‌ك به‌ میدیا عێراق راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كوشتووه،‌ به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای كۆرۆناوه‌ بووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردووه‌.