ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا كۆنسوڵێكی ئۆكراینا-ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد

ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كۆنسوڵی ئۆكراینا له‌ شاری سان پێترێسبۆرگ-ی راگه‌یاند.

ده‌زگاكه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ كۆنسوڵ، ئالێكسانده‌ر سۆسۆنیوك له‌ڕێگه‌ی هاووڵاتییه‌كی رووسه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاری نهێنی تایبه‌ت به‌ ئاسایشی رووسیا-ی ده‌ست خستووه‌ و له‌ كاتی وه‌رگرتنی زانیارییه‌كاندا ده‌ستگیر كراوه‌.

ده‌زگای هه‌واڵگری، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌ی كارمه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌كاندا ناگونجێن و هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه‌ی ئاشكران به‌رامبه‌ر رووسیا".