لە عێراق زیاتر لە شەش هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ 6552 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/4/17 وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای  بڵاویكردەوە، رایگه‌یاند: شەش هەزار و 552 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ پێنج هەزارو 867 تووشبوو چاكبوونەتەوە،  ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.