داوا له‌ 75 وڵات و رێكخراو كراوه‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق بكه‌ن

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، داوای له‌ 75 وڵات و رێكخراو كراوه‌ كه‌ چاودێری ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق بكه‌ن.

گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، جومانه‌ غه‌لای له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "به‌ ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوامان له‌ 75٥ باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بی، بیانی و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ كه‌ چاودێری ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكه‌ن".

جومانه‌ غه‌لای زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت.