لە موسڵ سامانێكی زۆری داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشكراكرد، 15ى ئەم مانگە، یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار و 17 ملیۆن دیناری عێراقی، لەگەڵ 15 كیلۆگرام زیو و زێڕیان له‌ حه‌شارگه‌یه‌كی داعشدا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

 

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارە زۆرە لە موسڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووه‌ هێزە ئەمنییەكانی موسڵ بە پشت بەستن بە زانیاری ورد توانیویانە دەستبەسەر ئەو بڕە پارە و زێڕ و زیوەدا بگرن، كە چەکدارانی داعش لە كاتی داگیركردنی موسڵدا لە ماڵێكدا كە پێی وتراوە دیوانی دارایی داعش لە ناوچەی موسڵی كۆن شاردوویانەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ له‌ساڵی 2014دا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌م پارێزگایه‌یان داگیركرد، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له ‌موڵك و ماڵی هاوڵاتیاندا گرت.