نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 66 دۆلارو 63 سه‌نت 

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا، به‌ 66 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 66 دۆلار و 75 سه‌نت و به‌ 66 دۆلار و 58 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:37دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،07 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 66 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 63 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشرا.

كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.