به‌ 6 رێگا ده‌توانیت به‌ سه‌ر تینیويه‌تی له‌ مانگی ره‌مه‌زان دا زاڵ بیت

وه‌كو زانراوه‌ له‌كاتی به‌رۆژوو بوون بۆ ماوه‌ی 14 كاتژمێر ،جه‌سته‌ی مرۆڤ  وشك ده‌بێته‌وه‌ ،له‌و كاته‌شدا ئاو فاكته‌رێكی گرنگه‌ بۆ مرۆڤ ، چونكه‌ چه‌ندین رۆڵ و ئه‌رك له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بینێت به‌ جۆرێك  به‌گشتی ،ئاو له‌ 60 – 70%   كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشی مرۆڤ هه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له‌ جه‌سته‌مان دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیانه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ  وه‌كو سه‌ر ئێشه‌ و سه‌رسوڕانی، لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌ 6 رێگا ده‌توانیت به‌ سه‌ر تینیووتی له‌ مانگی ره‌مه‌زان دا زاڵ بیت:

1- ماست: یه‌ك كوپی ماست  85 % ئاو له‌ خۆده‌گرێت ، بۆیه‌ تا ده‌كرێت ، گرنگه ‌له‌ ژه‌مه‌كانی خواردن ،له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ماست (ماستاو) بیخۆیت .

2- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاره‌قه‌ كردن: وه‌رزش كردن یان وه‌ستان له‌ به‌رخۆر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ جه‌سته‌دا ببێته‌ هه‌ڵم ،به‌م شێوه‌یه‌ش رێژه‌ی ئاو له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ،بۆیه‌ تاده‌كرێت له‌ وه‌رزش كردن و وه‌ستان له‌ به‌رخۆر دووركه‌وه‌.

3- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌: ئه‌گه‌ر چی زۆر گرنگه‌ له‌دوای  بانگی مه‌غریب  تا بانگی به‌یانی قاوه‌ بخۆیته‌وه‌ ،به‌ڵام به‌هۆی بوونی ماده‌ی كافی له‌ نێو قاوه‌ و چا   وا له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات هه‌موو شله‌مه‌نی له‌جه‌سته‌ت بێته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ تاده‌كرێت خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌.

4- ئه‌و خواردنانه‌ بخۆ كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی تێدایه‌: هه‌وڵ بده‌ ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت ، كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی تێدایه‌ به‌ تایبه‌تی میوه‌و سه‌وزه‌وات  وه‌كو خه‌یار ، سێو ، كاڵه‌ك ، شووتی .

5- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی خوارده‌مه‌نی  تیژ و توون و سوێر: خواردنی ئه‌و ژه‌مه‌ خواردنه‌وه‌ی كه‌ زۆر تیژ و سوێرن ،كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده‌ی مرۆڤ ده‌بێت ،بۆیه‌ تا ده‌كرێت دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی ئه‌و جۆره‌ خوارده‌مه‌نیانه‌ی ،كه‌ زۆر  تیژو سوێرن.

6- گه‌رماو كردن به‌ رۆژ: زۆرگرنگه‌ به‌رۆژ به‌ئاوی سارد گه‌رماوێك بكه‌یت ،ده‌توانی خاولییه‌كی ته‌ڕ له‌سه‌ر روخسارو و له‌سه‌ری خۆت به‌ئاڵانێیت ، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت چالاكی بۆ بگه‌رێته‌وه‌.

ژێده‌ر - ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

ئا- كامران