نیویۆرك تایمز: بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نزی ئێران له‌رێگای بۆمبی چێندراو‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌

بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نزی ئێران له‌رێگای بۆمبێكی چێندراو ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تواندراوه‌ ببرێته‌ نێو بنكه‌ ناوه‌كییه‌كه.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز –ی ئه‌مریكی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نزی ئێران له‌رێگای بۆمبێكی چێندراو ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تواندراوه‌ ببرێته‌ نێو بنكه‌ ناوه‌كییه‌كه‌و به‌رپرسێكیش روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانێكی زۆری له‌سیسته‌می كاره‌بای بنكه‌كه‌ داوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران پێویستی به‌ 9 مانگ ده‌بێ تابتوانێ دووباره‌ ده‌ست به‌ پیتاندنی یۆرانیوم بكاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئاسایشی ئێران راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌، ناسراوه‌ته‌وه‌  له‌ ئێستادا كار بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌كه‌ن.