سه‌رۆكی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق خسته‌ڕوو

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر.

دواى سه‌ردانێكى سێ ڕۆژى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر.

نێچيرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى وڵات، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابوورى و ته‌ندروستيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و گرنگيى دروستبوونى تێروانين و لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌شى بۆ داهاتووى عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها پێگه‌ و په‌يوه‌ندييه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى عێراقى خسته‌ به‌ر باس.