د. جوتیار عادل به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

گوتەبێژی حكومەتى هەرێم بەبۆنەی هاتنى مانگى ڕەمەزان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان.

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان لە هەرێمەکەمان و عێراق و نزا و تاعەتى هەمووان قبوڵ بێت.

بۆ پاراستنی خێزان و كەسوكار و نیشتمانەكەشمان، داواکارین هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بن.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2021/4/12