ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ میدیا فه‌رحان ساڵح ده‌كات

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كارمه‌ندی ده‌زگا (میدیا فه‌رحان ساڵح) ده‌كات، بۆ كۆچی دوایی باوكی.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستاندا هاتووه‌: هاوكاری به‌رێزمان (میدیا فه‌رحان ساڵح)  به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (فه‌رحان ساڵح) باوكی و به‌رێزتانمان پێگه‌یشت كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ئه‌مڕۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ شاری عامودێ كۆچی دوایی كرد.

له‌ پرسه‌نامه‌دا هاتووه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ خاتوو میدیا و خانه‌واده‌كه‌ی و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و له‌‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووان به ‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ كه‌سوكاری ببه‌خشێت.