له‌رووداوێكدا سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در گیانی له‌ده‌ستدا


میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌: كه‌شه‌وی رابردوو حه‌یده‌ر فازڵ عه‌باس سه‌ركرده‌ له‌ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ره‌كی میسان له‌شاری نه‌جه‌ف له‌رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

 راشیده‌گه‌یه‌نن:  له‌گه‌ره‌كه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه‌ به‌ حەیدەر فازڵ  به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: هێشتا نازاندرێ به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م رووداوه‌ روویداوه‌ و یاخوودا رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی بووه‌.