عێراق: لە رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی پەیڕەو دەکه‌ین

ئەندامێکى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: لەمانگى رەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆ لەکاتژمێر 7ى ئێوارەوە تاوه‌كو 5ى بەیانى ده‌چێته‌ بواری جێه‌بجێ كردنه‌وه‌.

سەلمان غەرباوى، ئەندامى لیژنەى شانەى قەیرانەکان لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌راگه‌یاندراوێكیدا بڵاوی كرده‌وه‌: لەمانگى رەمەزاندا قەدەغەى هاتووچۆى نیمچەیی لە کاتژمێر 7ی  ئێوارەوە  تاوه‌كو 5 ى به‌ره‌به‌یان جێ به‌جێ ده‌كرێت.
 راشیده‌گه‌ێنێت: بەهۆى پابەندبوونى وەزیفى و کۆمەڵایەتى هاووڵاتیان لەو مانگەدا نەتوانراوە قەدەغەى هاتووچۆى تەواوەتى  رابگه‌ێندرێت. 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌و مانگه‌دا چێشتخانه‌كان ته‌نها ده‌توانن كاری  دیلیڤەرى بکەن و  کرێکارەکانیانش ده‌بێت ڤاکسین وەربگرن.