رۆژنامەنووسی ناسراوی عێراق "سەعدون جەواد" بە کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا


سەعدون جەواد، ڕۆژنامەنوسی دێرینی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12-4-2021  پاش ململانێیەکی سەخت لەگه‌ڵ کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سه‌عدون جه‌واد لە ساڵی 1945 لەدایكبووە، رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی دیاری عێراق بوو، له‌ ساڵانی حه‌فتایه‌كان ده‌ستی به‌ كاری رۆژنامه‌نووسی كردوه‌، سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین رۆژنامه‌ی وه‌رزشی بوو ، دوایشیان سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (الملاعب) بووه‌.


ئا- كامران

ژێده‌ر- بغداد الیوم