وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ فڕۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت گه‌یشته‌ ئیسرائیل

لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ فڕۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت گه‌یشته‌ ئیسرائیل كه‌ به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرساني باڵای ئیداره‌كه‌ی جۆبایدن داده‌ندرێت.

وابڕیاره‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ند دۆسییه‌كی هه‌رێمی و بۆندی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل تاوتوێبكات و سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خاێنێ.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسرائیل، فڕۆكه‌ی رۆژی قیامه‌ت بۆ كۆنترۆڵ كردن و ئیداره‌دانی هه‌رجه‌نگێك كه‌ بگاته‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی، گه‌شه‌ی پێدراوه‌و فڕۆكه‌كه‌ له‌توانایدایه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك به‌بێ وه‌ستان له‌ ئاسماندا بمێنێته‌وه‌، ده‌شتوانێ  بگاته‌ هه‌رشوێنێكی زه‌وی،هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه‌ پارێزراوه‌ له‌هه‌ر هێرشێكی ناوه‌كی و سرووشتی،هاوكات فڕۆكه‌كه‌ ده‌توانێ له‌هه‌ر چركه‌و كه‌شێكدا ا بفرێت و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 250 ملیۆن دۆلار.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار