ڤیدیۆ .. ماسییه‌ك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ قژ و قاچی هه‌یه‌

ژێرده‌ریاوانێك ، به‌ناوی سوزان غارنه‌ر ته‌مه‌ن 64 ساڵ ، له‌ قوڵایی ده‌ریا ماسییه‌كی سه‌یری بینی ، كه‌پێشتر ماسی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بینراوه‌.

 سوزان، ماسییه‌ سه‌یره‌كه‌ی له‌ ده‌ریای "وورس لاغون" له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای بینی كه‌ قژو قاچی هه‌یه‌و پێشتر ماسی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بینراوه‌.

ئه‌و ئافره‌ته‌ ژێرده‌ریاوانه‌ ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا نه‌مزانی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ماسییه‌ ، كاتێ چاودێریم كرد ، لێ نزیك بوومه‌وه‌ ، بۆم ده‌ركه‌وت  كه‌ ئه‌وه‌ ماسییه‌ قژی هه‌یه‌ و قاچیشی هه‌یه‌.  

ئا- كامران

ژێده‌ر – فرات نیوز