هونەرمەندی ناسراوی عێراق د. بلاسم محەمەد جاسم کۆچی دوایی کرد ‌

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خێزانه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ هەینی 9ی نیسان هونەرمەندی گەورەی شێوەکاری عێراقی د. بلاسم محەمەد جاسم کۆچی دوایی کرد.

بلاسم محەمەد خەڵکی کوفە و لەدایکبووی 1954 ی ئەو شارەیە، لەساڵی 1968چوونەتە بەغدا، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لەوێ تەواو کردووە، دواتر چۆتە هەنگاریا، پاشان گەڕاوەتەوەو ئەکادیمیای هونەرو ماستەر و دکتۆرای بە دەستهێناوە، دواتر چۆتە وڵاتی ئەڵمانیا. ئەو هونەمەندە چەندین کتێب و توێژینەوەی لەبارەی هونەری شێوەکاریەوە نووسیووە، وه‌كو سه‌رچاوه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كان و كۆلیژی هونه‌ر ده‌خوێندرێت.