بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند

له‌ شارۆچكه‌ی داتچا سه‌ر موغڵا رۆژئاوای توركیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،3 پله‌ روویدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 03:33ی ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،3 پله‌، له‌ قوڵایی 6،92 كم، له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا له‌ موغڵا روویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 32،93 كیلۆمه‌تر له‌ دووری شارۆچكه‌كه‌ بووه‌.