ڕاگه‌یندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان

ڕۆژی  پێنج شەممە کاتژمێر 4ی ئێوارە  8/4/2021   به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی قەزای چۆمان و ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای  چۆمان  بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی قائیمقامیەت  کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا  تیشک خرایە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە (14)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا و  ڕاگەیندروای پارێزگای هەولێر  پابەندبوونی بڕیار و ڕاسپاردەکان دووپاتکرایەوە.  

ڕێککاری  پێویست بۆ دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری قەزای چۆمان و هەر چوار  ناحیەکانی،  لە كاتژمێر (8)ی شەو تاوەکو (6)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس ، پۆلیسی بەرگری شارستانی ، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپارد له‌ كاتژمێر (6)ی ئێواره‌وه‌ی ئەمڕۆوە ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.

داوا لە هاوڵاتییانی سنووری قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە سمیلان قەسرێ حاجی ئۆمەران  دەکه‌ین، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن.

هاوڵاتیانمان  ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری چۆمان و ناحیەکانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان ، بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (8)ی ئیمشەو بگەڕێنەوە نێو شار.

ئەم بڕیارانە لە كاتژمێر (8)ی ئەم شەو ( 8/4/2021 ) تاوەکو ( 12/4/2021 ) لە قەزای چۆمان و  ناحیەکانی  سنوورمان و تەواوی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.