هه‌رێمی كوردستان.. بڕیارەکان بۆ قەدەغەى هاتووچۆ لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن


وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیى راگەیاند و  بەپێى بڕیارەكانی وه‌زات، قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمى کوردستان ئیدراە سەربەخۆکان و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان لە کاتژمێر 08:00شەو تا 06:00 بەیانی دەبێت.

ده‌قی بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

یەكەم: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاژێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی.

دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی UN و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستییەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.

چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە 12 و 13 جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی یەكەم ی سەرەوە.

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021  لە کاتژمێر08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاتژمێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.