لەگەرمیان بەغازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت
وەزارەتی کارەبا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئەگریکۆری بریتانی واژۆ دەکات
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: بهئامادهبوونی كەمال محمد ساڵح وەزیری كاربا وئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی واژووكرا بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی تێدە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە ، كە بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەم بێت.
وهزارهتی كارهبا ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئەمەش یەكەمجارە لە گەرمیان بەغازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتی یەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت كە جگە لەسوودە ئابوورییەكەی بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرنگی رادەبەدەری هەیە.
شوان عهزیز