له‌هه‌ڵه‌بجه‌ نارنجۆكێك هەڵدرایە ماڵی به‌رپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان


فازڵ به‌شاره‌تی ، به‌رپرسی پێشووی لقی 12 ى هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر 12:30 ى شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن 2 كه‌سه‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ماتۆرسكیلێك بوون  نارنجۆكیان به‌ئاراسته‌ی ماڵه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌ڵدراوه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ماڵی دراوسێیه‌كه‌مانه‌وه‌.
گوتیشی :  زیانه‌كانی ئه‌و نارنجۆكه‌ ته‌نیا زیانی ماددی بووه‌ و زیانی گیانی نه‌بووه‌. 
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: كه‌دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ هاتوون و به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ست پێكردووه‌ و چاوه‌ڕێی راپۆرتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانین له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ و كێن ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.