شه‌ممه‌ی داهاتوو دوا بڕیار لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن دەدرێت


عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندنی ئه‌مساڵ دوو بژاردە هەن، ئەوانیش مانەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی، یان بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین.

راشیده‌گه‌ێنێت: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوا بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

بڕیارە  رۆژی شەممەی داهاتوو 10 ى 4 ى 2021، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە، رێکاری و بڕیاری نوێ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بدات. لە چوارچێوەیەش بڕیار لەبارەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت.