حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە‌ردی بناغە‌ی پرۆژە‌یە‌كی کشتوکاڵی ستراتیجی دادە‌نێت

ھە‌زاران ھە‌ڵی كار دە‌رە‌خسێنێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌رۆی ئەمرۆ پێنج شە‌ممە‌ 8/4/2021،  قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو، بە‌ردی بناغە‌ی پرۆژە‌ی بنیاتنانی كارگە‌ی شە‌كری بتوێن لە‌دە‌ڤە‌ری راپە‌ڕین دادە‌نێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیده‌گه‌ێنێت: پرۆژه‌كه‌ پرۆژە‌یە‌كی کشتوکاڵی ستراتیجییە‌ و ھە‌زاران ھە‌لی كار دە‌رە‌خسێنێت و رۆژانە‌ سە‌دان تۆ‌ن شە‌كر بە‌رھە‌م دە‌ھێنێت.