ڤێردێربرێمن گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەڵمانیا


یانەی ڤێردێر برێمن گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ‌، لە دوایین یاری قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، ڤێردێر برێمن سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی یان ڕێگێنس بورگی پلە دووی میوانداری بردەوە.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاودوودا، هێرشبەری ژاپۆنی یویا ئۆساكۆ تاكە گۆڵی بردنەوەی ڤێردێر برێمنی لە یاریەكە تۆماركرد، بەم بردنەوەش ڤێردێر برێمن دوایین بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێناو لەم قۆناغەو لە سیی ئەم مانگەدا، ڕووبەڕووی یانەی لایپزیگ دەبێتەوە.
 بۆ ڕۆژی دواتریش دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی لەنێوان هەردوو یانەی بروسیا دۆرتمۆندو هۆلشتاین كیل بەڕێوەدەچێت .