وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا لەسبەینێوە قەدەغەی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان بچێتە بواری جێبەجێكردن.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، قه‌ده‌غه‌ی نیمچه‌یی هاتوچۆی لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی ڕاگەیاند.

بڕیارەكە بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەرچووە، قەدەغەكەش تاوەكو 12-4-2021 بەردەوام دەبێت.

 

nawxo