لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە كوردستان تیڤی راگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی پێنجشەممە پێشنیوه‌ڕۆ لە هەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

رۆژی 20-03-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پیرۆزبایی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگه‌یاند: با هه‌موومان، با هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆبورده‌ بین، بۆ ئاینده‌یه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه‌ كار بكه‌‌ین و‌ دیموكراسى و ئازادى بپارێزین. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م.